Sereki Witar Gerran Ershif Peywendi  
بزووتنەوەی گۆڕانی فینلاند، ماڵی خۆی یەکگرتوو تر دەکات
بڵاوكرایه‌وه‌ له Monday, August 31

له‌ درێژەی دانیشنەکانی گۆڕانیخوازان و بۆ هەماهەنگی و لێکهەڵپێکانی تواناکان و گەشەدانی هەرچی زیاتری بزووتنەوەکە

ڕۆژی یەکشەممە 2009.8.30 کات 13 بۆ 15،30 لە شاری هێلسنکی کۆمیتەی پشتیوانی لیستی گۆڕان/ فینله‌ندا و ژمارەیەک لەگەنجان کە له‌ ژێر ناونیشانی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆ ڕێکخراوێکیان پێکهێناوە، بۆ دووهەم جار کۆبوونەوە.

لەوێدا قسەوباسێکی زۆر کرا، دەست خرایە سەر خاڵە ناڕۆشنەکان و هەنگاونان بۆ دەربازبوون لێی، گرنگترین خاڵ ئەمانە بوو
:
- : پلەو پایە نەبێتە هۆی لێکترازانی گۆڕانخوازان و فەرامۆشکردنی یەکگرتوویی و بەهێزی بزووتنەوەکە...
- : کاڵکردنەوەی هزری ناوچەگەرێتی و عەشیرەتی و بنەماڵەیی...
- : هەوڵدان بۆ گردکردنەوەی زیاتری گەنجان و خەڵک بەگشتی...

هەروەها لەبەرانبەر چەند پێشنیارێک بۆ کاری و رێکخستن گفتوگۆ کرا، بەم ئەنجامەی خوارەوە گەیشتن
:
- : پێشنیاری فیدراسیۆن نەگونجاو بوو، لەبری ئەوە هەڵسووڕاوان دەبێت پەیوەندی توندوتۆڵ دروست بکەن، و لەنێو خۆیاندا بۆ هەر کارێک، ڕاوێژ بەیەکتر بکەن.
- : کاتێک دیاریکرا، بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا زیاتر لەیەکتر تێبگەن. دواتر بەپێی هەلومەرج بڕیار لەسەر کۆبوونەوەی گشت و هەڵبژاردن دەدرێت.
- : کردنەوەی بلۆگێکی ئەنتەرنێتی بەناوی
گۆڕانی فینلاندەوە.


کۆبوونەوەکە لەکەشوهەوایەکی مۆدێرنانە و دۆستانە وادا بەڕێوە چوو، کە بووە مایەی خۆشحاڵی هەمووان.
شایەنی باسە بەڕێز کاک شێرکۆ زه‌نگه‌نه‌ وەک مافناسێک ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، دەورونەخشی باشی گێڕا بۆ لێکنزیکردنەوەی دیدە جۆراوجۆرەکان.
ئێوارەی ئەو ڕۆژە، ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بەبۆنەی کوچی دوایی ڕابەرەکەیانەوە سەید عەبدولعەزیز ئەلحەکیم پرسەیان دانابوو. ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە پێکەوە سەردانی مزگەوتیان کرد و بەناوی لیستی گۆڕانەوە پرسە و سەرەخۆشیان پێڕاگەیاندن. 09.8.30



چاپكردنinfo@pukonline.com

 

Copyright pukonline.com