ئێوارەیەکی هونەری و کلتوری هاوبەشی کوردی و دانیمارکی بەڕێوەچوو

10/29/2016

لەدرێژەی چالاکیەکانیدا ناوەندی کلتوری کوردی دانیمارکی برۆندبی ڕۆژی یەکشممە ٢٣ ی ئۆکتۆبەر ،ئێوارەیەکی کلتوری هاوبەشی کوردی -دانیمارکی سازکرد کەتیایدا چەند نووسەر و شاعیر و هونەرمەند بەچەندچالاکیەک بەشداریان تێداکرد ،
بەو مەبەستەش شاندێکی   بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارکی ی.ن.كکە پێك هاتبوون بەرپرسی کەرتی کۆپنهاگن هاورێ مەحمود ئەندامانی کەرت هەستی فاتح و گەلاوێژ حسێن ئامادەبوون
دەستپێکی ئێوارەکە دوای بەخێرهێنانی میوانەکان ساتێک بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان و بەرنامەی کارو چالاکیەکان  ڕاگەیەنرا، سەرەتا (حەمید بەدرخان)لە ئاکادیمیەی بەدرخان بۆ لێکۆڵینەوەوچاپ کەلە کوردستانەوە هاتبوو کورتەیەکی لەسەر مێژووی ئەکادیمیەی بەدرخان باسکردوو بەئامادەبووانی ووت بۆ ئەم ئێوارەیە بەپێشانگایەکی کتێب بەشداری دەکات ، دواتر (کریستیان لارسن)بەکورتی باسی ئەو کتێبەی کرد بەناوی پێنج خوشکەکە کەلەزمانی ئینگلیزیەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی دانیمارکی و ئێستا بۆكڕین لەبەردەستی خوێنەردایە ، پاشان کچەشاعیری دانیمارکی لینا چەند پارچەهۆنراوەی خوێندەوە و ئامانج زەفاریان بەچەندئاوازێکی مۆزیکی یاوەری شاعیری کرد ، دواتر هەریەک لە نووسەران (هیالتە تین) و (نینا غاسمووسن) لەڕێگەی سینەمافیژنەوە چەندین وێنەو پارچەڤیدیۆی تۆمارکراوی دیکۆمێنتاریان پیشاندا کەگوزارشتبوو کە ئەمساڵ سەردانیان کردبووبۆ باشوورو ڕۆژئاوای کوردستان و بەتایبەت بۆ شاری کۆبانی و ئەو بەرەو پێشچوونەی لەو ناوچەیەدا ڕوویداوە لەدوای ڕزگارکردنەوەی و دامەزراندنی چەندین بنکەو دامەزراوەی حکومی و مەدەنی لەزۆر بواردا و خستنەگەڕی بواری جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی کۆبانی  زۆر شتی تر کەپەیوەستن بە دانیشتوانی شارەکەو داهاتوویەوە، پاشان پشوویەک ڕاگەیەنراو بڕگەی دوومی چالاکیەکانی ئێوارەکە بریتیبوون لە کردنەوەوی کتێبفرۆشی
بەدرخان و پێشانگای تابلۆکانی هەریەک لە هونەرمەندان (ئەنێتا ئێسپەندەر) و (سەلام قەواڵ) و(خدر قەوال) کە چەندین تابلۆیان نمایشکردبوو بۆ فرۆشتن.