دانیمارک... شاندێکی یەکێتیی بەشداری لە یادی لەدایك بوونی پێغەبەری ئیسلام دەکات

12/17/2016

لە رۆژی چوارشەممەی ١٤/١٢/٢٠١٦  لە شاری کۆپنهاگنی پایەتەختی دانیمارك یادی رۆژی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام  محمد عبداللە ) (د.خ) لە ژێر دروشمی ( النبی الاکرام یجمعنا)  لەلایەن جالیەی عیراقی  بەرز پیرۆز راگیرا، کە تیایدا نوێنەرانی حزب و لایەنمە عیراقیەکان و کوردستانیەکان، رێکخراوە مەدەنیەکان و رەوەندی عیراقی ئامادەبوون ، بەو مەبەستەش شاندێکی کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارك کە پێکهاتبوو لە بەرپرسی کەرت هاورێ مەحمود و ژمارەیەك لە هەڤالان لە مەراسیمی یادەکە ئامادەبوون.
که‌تیایدا به‌چه‌ند ئایه‌تێک له‌قورئانی پیرۆز مەراسیمی یادەکە دەستی پێکرد، دواتر ووتاری میهره‌جانه‌که‌له‌لایه‌ن لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار خوێندرایه‌وه‌، چه‌ندین وتار به‌کوردی به‌عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌رانی حزبه‌کان ولایەنە سیاسیەکانەوە کە ئاراستەی مەراسیمەکە کرابوو ئاماژەی پێکرا له‌نێویاندا ووتاری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌کوردی ، دواتر بەو بۆنەیەوە چه‌ندین هۆنراوه‌ و په‌خشان  پیشکەش کراو شاعیری میلی عێراقی ئەبو کراربه‌چه‌ند پارچه‌هۆنراوه‌یه‌ك  لە سەر یادەکەو دروشمی میهره‌جانه‌که‌  پێشکه‌ش کر.